وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر كرێی مامەڵەی هاووڵاتییان لە دادگاكان، بڕیاری دا و بەم بڕیارەش ئەو نرخانەی دانراون، جێگیر كراون.
ئەمڕۆ چوارشەم حەوتی كانوونی دووەم، بەپێی نوێترین بڵاوكراوەی وەقایعی كوردستان بۆ بڕیارەكان كە تێیدا هاتووە، وەزارەتی داد ژمارە (339)ی ڕۆژنامەی فەرمی وەقایعی كوردستان ی بڵاو كردەوە، كە تێیدا كۆمەڵێك ڕێنوێنی و بڕیاری تێدایە.
لەو ژمارەیە وەزارەتی دارایی و ئابووری، بڕیاری لەبارەی ئەو بڕە پارەیە داوە كە وەك كرێی خزمەتگوزاری لە دادگاكان وەردەگیرێت و تێیدا هاتووە:
1-وەرگرتنی بڕی دوو هەزار دینار وەك كرێی خزمەتگوزاری بۆ هەر مامەڵەیەك.
2-دەبێت بڕی پارە 100%ـی بكرێتە داهات و بگەڕێنرێتەوە گەنجینەی حكوومەت.
ئەمەیش ناوی ئەو مامەڵانەیە كە كرێی دوو هەزار دیناری دەیگرێتەوە: