فەرمانگەی تەكنەلۆجیای زانیاری، پێویستیی بە ئەندازیارێكی (DevSecOps) هەیە كە وەك بەشێك لە تیمێكی شارەزا و خاوەن ئەزموون دەستبەكار بێت.
ئەمڕۆ چوارشەم حەوتی كانوونی دووەم، فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاوی كردووەتەوە، فەرمانگەی تەكنەلۆجیای زانیاری پێویستی بە ئەندازیارێكی (DevSecOps) هەیە كە وەك بەشێك لە تیمێكی شارەزا و خاوەن ئەزموون دەستبەكار بێت.
مەرجەكان دەبێت ئەزموونی پێشوەختە لە سیستمی Linux, CI/CD Pipelines, Docker Containers, Git ئارەزووی كاركردن بە Kubernetes, Cloud-Native Technologies، خاوەن توانایەكی بەهێز لە دەستنیشانكردن و چارەسەری گرفتەكان، وردبین لە ڕاپەڕاندنی ئەركەكان و پەرۆش بۆ فێربوونی بەردەوام بێت.
ئاماژە بەوەش كراوە، توانای گفتوگۆكردن و نووسینی بە زمانەكانی كوردی و ئینگلیزی هەبێت بۆ پێشكەشكردن، تكایە CV بنێرن بۆ
[email protected] و لە بابەتی ئیمەیڵ بنووسن "DevSecOps Engineer". ئەو ئیمەیڵانەی كە بابەتیان دیاری نەكراوە یان ناوەڕۆكیان نییە، ڕاستەوخۆ وەلا دەدرێن.