رۆژە پشووەكانی ساڵی 2026 دیاری كرا

:: PM:03:11:07/01/2026 ‌
رۆژە پشووەكانی ساڵی 2026 كە حكوومەتی هەرێمی كوردستان دایناوە، بەپێی خشتەكە سەرجەم رۆژەكان دیاری كراوە.

ئەمڕۆ چوارشەم حەوتی كانوونی دووەم، حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەشێوەیەكی فەرمی رۆژە پشووەكانی لەسەر سایتی خۆی بڵاو كردەوە.

بەپێی خشتەكە ئەو رۆژانە لە هەرێمی كوردستان پشوون:

1/1: سەری ساڵی زاینی
3/5: ڕۆژی دەستپێكردنی ڕاپەڕینی گەلی كوردستان
3/11: یادی ڕاگەیاندنی ڕێككەوتننامەی 11ی ئاداری 1970
3/14: ڕۆژی لەدایكبوونی ڕابەر و سیمبولی نیشتمانیی مستەفا بارزانی
3/20-22: جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز*
21-23/ 3: جەژنی نەورۆز
4/1: سەری ساڵی بابلی ئاشووری - بابلی كلدانی
4/5: جەژنی گەورە (بۆ مەسیحییەكان)- سێ ڕۆژ پشوو
4/9: ڕۆژی ئازادكردنی عێراق لە ڕژێمی دیكتاتۆری سەركوتكار
 4/16: جەژنی سەری ساڵی ئێزیدییەكان
5/1: ڕۆژی كرێكارانی جیهان
5/14: جەژنی هەڵكشان (بۆ مەسیحییەكان)-یەك ڕۆژ پشوو
27-30/ 5: جەژنی قوربانی پیرۆز*
6/16: سەری ساڵی كۆچی*
6/25: ڕۆژی عاشوورا*
7/12: جەژنی نووسەر دیل (بۆ ئاشوورییەكان) - یەك ڕۆژ پشوو
7/14: شۆڕشی (14) ی تەمووزی 1958
28-31/ 7: جەژنی نەورۆز
8/25 یادی لەدایكبوونی پێغەمبەری مەزن (د.خ)*
6-12/ 10: جەژنی جەمایێ (بۆ ئێزیدییەكان)
12/18 : جەژنی ڕۆژیێن ئێزیدی (بۆ ئێزیدییەكان)
12/25: یادی لەدایكبوونی حەزرەتی مەسیح (د.خ)

*بە پشتبەستن بە ڕۆژمێری كۆچی، ڕۆژەكان مەزندە كراوە





وشە - رامیار جەواد