ئەمشەو هەینی نۆى کانوونی دووەم، بەهۆی باران و ڕەشەبای بەهێزەوە زیان بە تۆڕەکانی کارەبای نیشتمانی گەیشتووە، بەو هۆیەوە لە بەشێک لە ناوچەکانی پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک گرفتی پچڕانی کارەبا دروست بووە.
وەزارەتی کارەبا ڕای گەیاند کە سەعات ههشتى ئەمشەو بەهۆی کەشوهەواوە گرفتەکە دروست بووە و ئێستا دۆخەکە لەژێر کۆنترۆڵدایە، تیمەکانیان ڕاسپێردراون و بڕیارە لە چەند سەعاتی داهاتوودا سەرجەم گرفتەکان چارەسەر بکەن.