فەرماندەی ئاسایشی حەلەب: بە دنیامان گوت ئێمە شەڕڤانی رێبازی كوردایەتین

:: AM:10:34:10/01/2026 ‌
فەرماندەی ئاسایشی حەلەب پەیامێكی بڵاو كردەوە و رای گەیاند، ئێمە لە بەرخودان بەردەوامین و بە دنیامان ، ئێمە شەڕڤانی رێبازی كوردایەتین.

ئەمڕۆ شەموو 10ـی كانوونی دووەم، زیاد حەلەبی فەرماندەی ئاسایشی حەلەب، لە تۆمارێكی دەنگی لەبارەی شەڕی شەوی رابردوو دەڵێت، ئێمە بۆ گەلی خۆمان و دنیامان گوت، شەڕڤانی رێبازی كوردایەتین.

زیاتر گوتی، هەركەسێك ئەو دیمەنانەی شێخ مەقسوود ببینێت، دەزانێت سەركەوتن هەیە و سەركەوتن چییە.

دەشڵێت، ئێمە دەمانەوێت راست و دروست رووداوەكان خەڵك ببینن و ئەو كاتە دەزانن كە سەركەوتنی راستەقینە چییە لە حەلەب.

ماوەی چەند رۆژێكە شەڕی ئاسایشی حەلەب لەگەڵ چەكدارانی شەرع بەردەوامە، ئاسایشی حەلەب پارێزگاری لە كوردان و گەڕەكە كوردییەكان دەكات.




وشە - رامیار جەواد