هەسەدە ڕەتی كردەوە هێزەكانیان هیچ ناوچەیەكی مەدەنییان لە شاری حەلەب كردبێتە ئامانج و دەڵێن، ئەوانەی بڵاو دەكرێنەوە هیچ بنەمایەكی راستییان نییە.
ئەمڕۆ شەموو 10ی كانوونی دووەمى 2026، هەسەدە لە راگەیەنراوێكدا دووپات دەكاتەوە، ئەو دەنگۆیانەی لەبارەی بۆردمانكردنی ناوچە مەدەنییەكانی حەلەب بڵاو دەكرێنەوە، هیچ بنەمایەكی ڕاستییان نییە.
"هێزەكانمان بە هیچ شێوەیەك ناوچەكانی شاری حەلەبیان نەكردووەتە ئامانج كە خەڵك تێیدا نیشتەجێن". هەسەدە وا دەڵێ.
ئەو راگەیەنراوەی هەسەدە لە كاتێكدایە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەواڵی ئەوە بڵاو كرایەوە كە گوایە هەسەدە چەند باڵەخانە و ناوچەیەكی مەدەنی لە حەلەب كردووەتە ئامانج، بەڵام راستیی هەواڵەكە ئەوەیە كە هەسەدە رەتی كردووەتەوە.