بۆڕیی ئاوی ئیفرازی سێی هەولێر شكایەوە

:: AM:09:39:11/01/2026 ‌
بۆڕیی ئاوی ئیفراز سێی هەولێر شكا، بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر رای گەیاند، ئێستە سەرقاڵی بەتاڵكردنەوەی بۆڕییەكەین، بەڵام بە هاووڵاتییان دەڵێین هێندە بێ‌ ئاو نابن.

ئەمڕۆ یەكشەم 11ـی كانوونی دووەم، رابەر حوسێن بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر، بە "وشە"ـی راگەیاند، لە گوندی ئیفراز لە سنووری  قەزای خەبات، جارێكی تر بۆڕیی ئیفرازی سێی هەولێر شكاوە.

زیاتر گوتی، ئێستە تیمەكانی ئێمە لەو شوێنەن و سەرقاڵی بەتاڵكردنەوەی بۆڕِییەكەن، بۆ ئەوەی بزانن زیانەكان چەندن.

باسی لەوەش كرد، هاووڵاتییان هێندە بێ‌َ ئاو نابن و تا شەویش خەزانەكانمان پڕ ئاو بوونە و ئاویان بە هاووڵاتییان داوە.

روونی كردەوە، بە هەوڵی تیمەكان بە زووترین كات چاكی دەكەینەوە بۆ ئەوەی ئاو بۆ ماڵان بگەڕێتەوە.

ئەوە لە كاتێكدایە بەهۆی بۆڕیی ئاوی فریاگوزاری هەولێر، ئێستە هێندە گوشار لەسەر ئاو و ئەو بۆڕییە نەماوە.


وشە - رامیار جەواد