لەلایەن چەند كەسێكەوە هەوڵیی دزینی محاویلەیەكی كارەبا دراوە، بەڵام دزەكان نەیانتوانیوە محاویلەكە بگوازنەوە، بۆیە ئێستە محاویلەكە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی كارەبای قەڵادزێ گواسترایەوە.
ئەمڕۆ یەكشەم 11ـی كانوونی دووەم، وەزارەتی كارەبا بڵاوی كردەوە، شەوی ڕابردوو لە قەزای پشدەر، چەند كەسێك هەوڵیان دابوو محاویلەیەكی كارەبا بدزن كە لە گردی حوسنی بۆ بیری غاباتی قەڵادزێ دانراوە.
ئاماژە بەوەش كراوە، ئەو دزانە دوای ئەوەی شتەكانی لێ دەكەنەوە و محاویلەكە بەر دەدەنەوە، بەڵام ناتوانن بیبەن.
روون كراوەتەوە، تیمەكانی كارەبا محاویلەكە بۆ هۆبەی كارەبای قەڵادزێ دەگوازنەوە، هێزەكانی ئاسایش و پۆلیس سەرقاڵی لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونن بۆ دۆزینەوەی تاوانباران و ڕادەستكردنیان بە یاسا.