ئه‌مڕۆ 15 رۆژه له ئێران و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان خۆپێشاندانه و ئه‌و گه‌ڕه نوێیه‌ی خۆپێشاندانه‌كان، زۆربه‌ی شاره‌كانی گرتووه‌ته‌وه و حكوومه‌ت له‌م رۆژانه‌ی دواییدا زیاتر له جاران ده‌ستی به سه‌ركوتكردنی خۆپێشاندانه‌كان كردووه، ژماره‌ی قوربانییان تا دێت زیاتر ده‌بن.
رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو بڵاوی كرده‌وه، ڕۆبینا ئه‌مینییان هاووڵاتیی كورد و خوێندكاری به‌شی دیزاینی زانكۆی ته‌كنیكیی شه‌ریعه‌تی تاران و خه‌ڵكی نۆدشه‌ی سه‌ر به پارێزگای كرماشان، له كاتی ناڕه‌زایه‌تییه جه‌ماوه‌رییه‌كانی تاران‌دا، به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه حكوومه‌تییه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران كوژرا.
به‌گوته‌ی سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان، ئه‌م خوێندكاره به‌هۆی به‌ركه‌وتنی فیشه‌كی هێزه حكوومه‌تییه‌كان به سه‌ری، له مه‌ودایه‌كی نزیك و له پشته‌وه، گیانی له ده‌ست داوه.
هێزه‌كانی ئێران سه‌ره‌تا ڕه‌تیان كردووه‌ته‌وه ته‌رمی ئه‌م خوێندكاره ڕاده‌ستی بنه‌ماڵه‌كه‌ی بكه‌نه‌وه و دوای به‌دواداچوونی زۆری بنه‌ماڵه‌كه‌ی، بردوویانن بۆ شوێنی ڕاگرتنی ته‌رمه‌كان تا ناسنامه‌كه‌ی پشتڕاست بكه‌نه‌وه.
دواتر بنه‌ماڵه‌كه‌ی وێڕای هه‌بوونی گوشار و سنوورداركردنی ته‌ناهی، ته‌رمه‌كه‌یان وه‌رگرتووه‌ته‌وه. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش هێزه‌كانی ئێران به سه‌پاندنی گوشاری توندی ته‌ناهی، ڕێگرییان له به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ر جۆره ڕێوڕه‌سمێكی ئه‌سپه‌رده‌كردن و پرسه و سه‌ره‌خۆشی بۆ ئه‌و كچه له شاری مه‌ریوان كردووه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، ڕۆبینا 23ه‌مین هاووڵاتیی كورده كه له ماوه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئه‌مدواییه‌دا كوژراوه. زۆرترین قوربانی له پارێزگاكانی ئیلام و كرماشان كه‌وتوونه‌ته‌وه.
پێویسته ئاماژه به‌و راستییه بكرێت هێڵه‌كانی پێوه‌ندی و ئینته‌رنێت چه‌ند رۆژه له ئێران به ته‌واوی وه‌ستاون، دنیا و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به وردی ئاگاداری ئه‌و شتانه نییه له ناوخۆی ئێران ده‌گوزه‌رێن، واپێده‌چێت حكوومه‌ت زۆر به توندی خه‌ریكی سه‌ركوتكردنی خۆپێشانده‌ران بێت.