بەهۆی شەڕی شەش رۆژەی رابردوو، هێزەكانی ئاسایشی حەلەب كە ژمارەیان 300 كەس بوو، 21 شەهید و 100 برینداریان هەبووە.
ئەمڕۆ یەكشەم 11ـی كانوونی دووەم، فەتحوڵا حوسێنی نوێنەری بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە هەرێمی كوردستان، بە "وشە"ـی راگەیاند، شەڕی شێخ مەقسوود داستانێكی كورد بوو.
زیاتر گوتی، لە شەڕی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیەدا زیاتر لە 21 كەس لە هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ شەهید بوون بە زیاد حەلەبی فەرماندەی هێزەكەشەوە.
باسی لەوەش كرد، شەڕەكە زۆر سەخت بوو، زیاتر لە 100 كەسیش بریندار بوون و بەشێك لە بریندارەكان گەیشتوونەتە دێر حافز ژێر دەسەڵاتی هەسەدە، بەهۆی ئەو شەڕەوە زیاتر لە 100 هەزار كەس ئاوارە بوون.
روونی كردەوە، لەو شەڕەدا هێزەكانی ئاسایشی حەلەب بەرگرییەكەی سەختیان كرد و بۆ چەندان رۆژ رووبەڕووی هێزەكانی تر بوونەوە.