سوپای عێراق بەبێ هیچ هۆكارێك سێ پێشمەرگەی كوردستان بە بیانووی "هەڵگرتنی چەك"، دەیانگرێت و دواتر ئازادیان دەكات.
ئەمڕۆ یەكشەم 11ـی كانوونی دووەم، یەكێك لەو پێشمەرگانە تایبەت بە "وشە"ـی راگەیاند، ئەمڕۆ سوپای عێراق لە بازگەی خدر وەلی لە سنووری خورماتوو، سێ پێشمەرگەی لیوای 9ی گرت و لە بیانوو دەگەڕان.
زیاتر گوتی، هەرسێ پێشمەرگە خەڵكی هەولێر بووین، لە كاتی گەڕانەوەمان لە دەوامی فەرمی خۆمان، ئەوان بیانووی هەڵگرتنی چەكیان هەبوو و ئێمەیان گرت.
باسی لەوەش كرد، دەواممان لە قەزای كفری بووە و لە كاتی گەڕانەوەماندا لەو بازگەیە، بەهۆی ئەوەی چەكمان پێ بووە، ئێمەیان گرت، ئێمەش بۆ گەورەنەبوونی كێشەكە هیچ قسەیەكمان نەكرد.
روونی كردەوە، ئێمە پێشمەرگەی لیوای نۆی پێشمەرگەین و دوای ئاگاداركردنەوەی بەرپرسانمان، ئێمەیان ئازاد كرد.