فەرماندەی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە، بە فەرمی شەهیدبوونی دوو فەرماندەی هەسەدەی پشتڕاست كردەوە كە تا ئەم بەرەبەیانە وەك دەنگۆ لەناو میدیاكاندا باس دەكران.
فەرماندەیی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە، شەهیدبوونی هەردوو فەرماندەی "زیاد حەلەب و ئازاد حەلەب"ـی ڕاگەیاند.
هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ ئەوەیشیان پشتڕاست كردووەتەوە كە ئەو دوو شەهیدە بوونەتە سیمبولی پێشەنگانی فیداكاری مێژوویی شۆڕشگێڕیمان.
ماوەی چوار رۆژ بوو چەكدارانی حكوومەتی كاتیی سووریا، پەلاماری شێخ مەقسوود و ئەشرەفیەیان دا، بەڵام هەسەدە لێیان بە دەست هاتن، سەرباری ئەوەی هاوسەنگیی هێز بوونی نەبوو، چەكدارانی حكوومەتی كاتیی سووریا بەردەوام نەخۆشخانە و شوێنە مەدەنییەكانیان بۆردمان دەكرد.
بەیانیی ئەمڕۆیش، مەزڵووم عەبدی فەرماندی گشتیی هێزەكانی سووریای دیموكرات رای گەیاند، پاش ناوەندگیریی لایەنە نێودەوڵەتییەكان بۆ راگرتنی هێرش و پێشێلكارییەكان لە حەلەب، گەیشتینە لێكتێگەیشتن بۆ راگرتنی شەڕ و گەرەنتیكردنی چوونەدەرەوەی تەرمی شەهیدان، برینداران، هاووڵاتییە سڤیلە گەمارۆدراوەكان و شەڕڤانان، لە ئەشرەفیە و شێخ مەقسوود بەرەو باكور و رۆژهەڵاتی سووریا.
عەبدی داوای لە ناوەندگیرانی نێودەوڵەتیش كردووە پابەندی بەڵێنەكانیان بن بۆ راگرتنی پێشێلكارییەكان.