پەرلەمانتار كلدۆ ڕەمزی ئۆغنا، سەرۆكی فراكسیۆنی "صویانا"ی مەسیحی لە پەرلەمانی عێراق، بە فەرمی یەكەمین نووسینگەی خۆی لە عەنكاوە كردەوە.
بەگوێرەی راگەیەنراوی ئەو پەرلەمانتارە، ئەم نووسینگەیە یەكەمین نووسینگەی فراكسیۆنی "صویانا"ی مەسیحییە لە عەنكاوە دەكرێتەوە کە گەورەترین كۆكەرەوەی مەسیحییەكانە و جگە لە دانیشتووانی رەسەنی خۆی، چەندان خێزانی دەشتی نەینەوا و شوێنە جیاوازەكانی عێراق لەخۆ دەگرێت.
ئاماژە بۆ ئەوەیش كراوە، نووسینگەكە كۆكەرەوە دەبێت بۆ خزمەتكردنی پێكهاتەكان و هەروەها فراكسیۆنی صویانای مەسیحی دووپات دەكاتەوە لەسەر كردنەوەی نووسینگەیەكی سەرەكی تر لە دەشتی نەینەوا لە چوارچێوەی ڕوانگە نیشتمانییەكەی لە داهاتوودا بۆ پەرەپێدانی پێوەندییەكان.
باس لەوەیش كراوە، ئامانجی نووسینگەكە خزمەتكردن و بەدواداچوونە بۆ كێشە خزمەتگوزارییەكانیان و پەرەپێدانی پێوەندی ڕاستەوخۆ لەگەڵیاندا.