دوای شكانی بۆڕیی ئاوی ئیفراز سێی هەولێر، تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر تا درەنگ سەرقاڵی كاركردن بوون و توانیان بۆڕییەكە چاك بكەنەوە.
ئەمڕۆ دووشەم 12ـی كانوونی دووەم، رابەر حوسێن بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر، بە "وشە"ـی راگەیاند، دوای شكانی بۆڕِی هێڵی گوێزەرەوەی ئاوی ئیفراز سێ لە جۆری GRP ، دەستبەجێ تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر گەیشتنە شوێنەكە.
زیاتر گوتی، درەنگانی شەو بۆڕییەكە چاك كرایەوە ئێستە ئاو بەئاراستەی عەمبارەكان رەوانە دەكرێت، چاوەڕوان دەكرێت پاش نیوەڕۆی رۆژی دووشەم، ئاو قۆناغ بە قۆناغ بگاتەوە ئەو هاووڵاتییانەی كە بەهۆی شكانی بۆڕیی گوێزەرەوەی ئاوی ئیفراز سێ بێ ئاو بووبوون .
ئەوە لە كاتێكدایە بەهۆی بۆڕیی ئاوی فریاگوزاریی هەولێر، ئێستە هێندە گوشار لەسەر ئاو و ئەو بۆڕییە نەماوە.