دادگاییكردنی لاهوور شێخ جەنگی بۆ هەولێر گواسترایەوە

:: AM:11:01:12/01/2026 ‌
یەكەم دانیشتنی دادگایی لاهوور شێخ جەنگی گواسترایەوە بۆ هەولێر. پارێزەرەكەی دەڵێت، دادگا بڕیاری دا دۆسیەكە ڕەوانەی دادگای پێداچوونەوە "تەمیز" بكات لە هەولێر بۆ ئەوەی وردبینیی تێدا بكرێت.

ئەمڕۆ دووشەم 12ـی كانوونی دووەم، دادگاییكردنی لاهوور شێخ جەنگی سەرۆكی بەرەی گەل، لە دادگایی تاوانەكانی سێی سلێمانی دەستی پێ كرد.

سەرۆكی دادگاكە دادوەر 'عەبدولجەبار عەزیز حەسەن' لەگەڵ دوو دادوەری تر، دانیشتنی دادگاییەكەیان بەڕێوە دەبرد.

بورهان ڕەشید پارێزەری دۆسیەی لاهوور شێخ جەنگی و هاوڕێكانی، بە "وشە"ـی راگەیاند، ئەمڕۆ دۆسیەی لاهوور شێخ جەنگی و 11 هاوڕێی گیراوی تری هێنرایە دادگای سلێمانی.

زیاتر گوتی، پاش خوێندنەوەی گوتەی سكاڵاكاران (بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی) بەبێ ئامادەبوونی خۆیان، دادگا بڕیاری دا دۆسیەكە ڕەوانەی دادگای پێداچوونەوە بكات لە هەولێر بۆ ئەوەی وردبینیی تێدا بكرێت.


وشە - رامیار جەواد