مام ڕۆستەم: حەلەب هەمووانی یەكخست و كات كاتی كوردایەتییە

:: AM:11:06:12/01/2026 ‌
فەرماندە و كەسایەتییەكی سەربازیی هەرێمی كوردستان ڕای گەیاند: ئێستە كاتی كوردایەتییە نەك حزبایەتی، پرسی حەلەب هەموو كوردی كردە یەكدەنگ.

مام ڕۆستەم فەرماندە و كەسایەتییەكی سەربازیی هەرێمی كوردستان، لەبارەی هێرشی گرووپە چەكدارەكانی سەربە حكوومەتی كاتی دیمەشق بۆ سەر گەڕەكە كوردییەكانی حەلەب، لە پەیامێكدا دەڵێت: ئێستە كاتی كوردایەتییە نەك حزبایەتی، پرسی حەلەب هەموو كوردی كردە یەكدەنگ.

دەشڵێت: ئێمە هەر قەرزاری ئەوە نین كە ڕۆژئاوا بووە سیمبولی تێكشكاندنی داعش، بەڵكو قەرزاری ئەوەشین ڕۆژئاوا ڕۆحییەتی بەرگری و نیشتمانپەروەرییان گەیاندە ئاسمان.

باسی لەوەش كردووە، كورد ئەوەی باشە لەم كاتانەدا هەموو بە یەكدەنگ بەرگریی لە نەتەوەكەی دەكات، جا چ راست بێت یان چەپ، بەڵام هێشتا خەڵكێك ماون و دەمێنن قسەكانیان بۆنی خزمایەتی لەگەڵ دوژمنانی كوردیان لێ دێت.

باسی لەوەش كردووە، ئەوەی لە حەلەب ڕووی دا پیلانێكی نەگریس بوو، بەڵام دەنگی خەڵك و بەرگریی شەڕڤانان توانی پیلانەكە ڕێسوا بكات.



وشە - سۆران عەزیز