مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە شاندێكی دەستەی بەڕێوەبەرایەتیی یانەی وەرزشی ئامەد (ئامەد سپۆر) بە سەرۆكایەتیی سەرۆكی یانەكە ناهید ئەرەن كرد.
ئەمڕۆ دووشەم 12ـی كانوونی دووەم، مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە شاندێكی دەستەی بەڕێوەبەرایەتیی یانەی وەرزشی ئامەد (ئامەد سپۆر) بە سەرۆكایەتیی سەرۆكی یانەكە ناهید ئەرەن كرد.
شاندەكە كورتەیەكیان لەبارەی یانەكە و كار و چالاكییەكانیان خستەڕوو كە یەكێكە لە یانە وەرزشییە پێشەنگەكانی توركیا. هەروەها ستایشی سەرۆكی حكوومەتیان كرد بۆ پشتیوانیكردنی بواری وەرزشی و وەرزشوانانی كوردستان و پێشخستنی هەرێمی كوردستان لە هەموو بوارەكاندا.
سەرۆكی حكوومەت ئاماژەی بە ڕۆڵی گرنگیی وەرزش و وەرزشوانان كرد لە گەیاندن و پەرەپێدانی پەیامی ئاشتی و تەبایی لە نێوان گەلاندا. سەرۆكی حكوومەت هەروەها دەستخۆشیی لە یانەكە كرد و هیوای سەركەوتن و پێشكەوتنی زیاتری بۆ خواستن و پشتیوانیی خۆی بۆ بزاڤی وەرزشی و وەرزشوانان دووپات كردەوە.