لەسەر دوای خاوەن پێداویستی تایبەتەكان، وەزارەتی بازرگانیی عێراق بڕگەیەكی نوێی لە پسوولەی خۆراك زیاد كرد.
ئەمڕۆ دووشەم 12ـی كانوونی دووەم، شەهاب رەسووڵ ئەندامی كۆمەڵەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان، بە "وشە"ـی راگەیاند، بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان پێشتر كێشەی پڕكردنەوەی پسوولەی خۆراك هەبوو.
زیاتر گوتی، ئێستە بڕگەیەك زیاد كراوە كە خاوەن پێداویستی تایبەت، كێشەی ڕووخساریان هەبوو، ئەوەیان بۆ چارەسەر كراوە و لەوێ دەتوانن ئەو بەشە كارا بكەن.
هاوكات لە ئاگادارییەكی بەڕێوەبەرایەتیی رێكخستنی پسوولەی خۆراكی هەولێردا هاتووە، لەبارەی یەكێك لە خزمەتگوزارییەكانی بەرنامەی پسوولەی خۆراكی ئەلیكترۆنی، خزمەتگوزاری گۆڕانكاریی (تعدیل) زۆربەی هاووڵاتییان بە هەڵە پڕی دەكەنەوە.
ئاماژە بەوەش كراوە، ئەم خزمەتگوزارییە بۆ ئەو هاووڵاتییانەیە كە خاوەن پێداویستی تایبەتن و گرفتی ڕووخساریان هەیە، بۆیە داوا لەو هاووڵاتییانە دەكەین بە هەڵە پڕی نەكەنەوە.