بریندارانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە دەگەیەنرێنە دهۆك

:: PM:02:43:12/01/2026 ‌
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی زاخۆ، ئامادەكاری دەكات بۆ پێشوازیكردن و چارەسەركردنی ژمارەیەك لە بریندارانی هێرشەكانی حەلەب.

ئەمڕۆ دووشەم 12ـی كانوونی دووەم، بەرپرسانی تەندروستی دهۆك رایان گەیاند، 12 ئەمبوڵانس بەرەو دەروازەی پێشخاپوور بەڕێ كەوتوون، بە مەبەستی گواستنەوەی بریندارانی هەردوو گەڕەكی (شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە)ی شاری حەلەب بۆ نەخۆشخانەكانی هەرێمی كوردستان.

ئاماژە بەوەش كراوە، ئەو بریندارانە لە نەخۆشخانەكان چارەسەری پێویستیان پێ‌ دەدرێت، ئەوەی لە بواری تەندروستی هەبێت پێشكەشیان دەكرێت.

ئەم هەنگاوە دوای ئەوە دێت كە ماوەی پێنج ڕۆژ بوو سوپای سووریا هێرش و بۆردمانێكی چڕی كردووەتە سەر ئەو دوو گەڕەكە، كە بەهۆیەوە دەیان هاووڵاتی شەهید و بریندار بوون، بەشێكی بریندارەكانیش بەهۆی سەختی برینەكانیانەوە پێویستیان بە چارەسەری بەپەلە هەیە.



وشە - رامیار جەواد