سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر، سێ ڕۆژ مۆڵەت بە بازرگانان دەدات تا قەرزە كەڵەكەبووەكانی سەریان بە داشكاندنی 20% بە حكوومەت بدەنەوە، بە پێچەوانەوە چیتر داشكاندنیان بۆ ناكرێت.
ئەمڕۆ دووشەم 12ـی كانوونی دووەم، سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا، داوا لە هەموو بازرگانان و كرێچییەكانی شارەوانی دەكات، قەرزی كرێی خۆڵ و خاشاك و ڕسووماتی پیشەیی و هەڵواسینی تابلۆكان بە حكوومەت بدەن، كە لە 20%ی قەرزەكان خۆش دەبێت.
شارەوانیی هەولێر مۆڵەتی سێ هەفتەی بە بازرگان و پیشەوەران داوە تا قەرزەكانیان بدەنەوە، بە پێچەوانەوە دوای یەكی شوباتی ئەمساڵ، هیچ داشكاندێكی تر بۆ قەرزەكان ناكرێت.