یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پۆستی قایمقامیەتی پێنجوێنی لە گۆڕان وەرگرتەوە، ئەمڕۆ عەدنان كاكەڕەش وەك قایمقامی پێنجوێن دەستبەكار بوو.
بەپێی زانیارییەكانی "وشە" دوای دەستلەكاركێشانەوەی زانا عەبدولڕەحمان قایمقامی پێنجوێن كە پێشتر گۆڕان بوو، یەكێتی بەبێ پرسكردن بە گۆڕان و بە بڕیارێكی تاكلایەنە قایمقامێكی نوێی بۆ شارۆكەكە دانا.
ئەمڕۆ، عەدنان كاكەڕەش وەك قایمقامی قەزای پێنجوێن دیاریكرا، لە شوێنی هێمن ئیبراهیم كە بەوەكالەت كرابووە قایمقامی پێنجوێن لە شوێنی زانا عەبدولڕەحمان لە پشكی بزووتنەوەی گۆڕان كە لە پۆستەكە دەستی لەكار كێشایەوە.
مەبەستی یەكێتی ئێستە ئەوەیە، تەواوی پۆستەكانی سنووری سلێمانی لە گۆڕان بسەنێتەوە كە لە ماوەی رابردوو بەگوێرەی بەركەوتەی هەڵبژاردن وەریانگرتبوو.