سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی یانەی وەرزشیی ئامەد سپۆر كرد

:: PM:08:58:12/01/2026 ‌

رۆژی دووشەم 12ی كانوونی دووەمی 2026، لە پیرمام، سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە شاندێكی دەستەی بەڕێوەبەرایەتیی یانەی وەرزشی ئامەد (ئامەد سپۆر) بە سەرۆكایەتیی سەرۆكی یانەكە، ناهید ئەرەن كرد.

لە دیدارەكەدا، شاندی میوان كورتەیەكیان لە چالاكییە وەرزشییەكانی یانەی (ئامەد سپۆر )، بۆ سەرۆك بارزانی خستە روو، كە یەكێكە لە یانە پێشەنگەكانی توركیا، هەروەها گرنگی و بایەخدانی هەرێمی كوردستانیان لە پەرەپێدان بە بواری وەرزشی بەرز نرخاند.

لای خۆیەوە، سەرۆك بارزانی بەخێرهاتنی شاندی میوانی كرد و رای گەیاند كە وەرزش رۆلێكی گرنگ و بەرچاوی لە گەیاندنی پەیامی ئاشتی و برایەتی هەیە. هەروەها دەستخۆشی لە سەرۆك و دەستەی بەڕێوەبەرایەتی و یاریزان و هاندەرانی یانەكە كرد و هیوای سەركەوتنی زیاتری بۆ خواستن لە داهاتوودا.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل