وەزارەتی پێشمەرگە: هاوكاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 12 دابەش دەكرێت

:: PM:05:35:13/01/2026 ‌
وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، هاوكاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 12 خرایە سەر هەژماری وەزارەت.

وەزارەتەكە ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بودجە و بەرنامەكان (ژمێریاری سەربازی) دوای ئەنجامدانی رێكارە دارایی و ژمێریارییەكان رۆژی پێنجشەم 15كانوونی دووەمی 2026، دەست بە دابەش كردنی دەكرێت.

هەروەها دووپات كراوەتەوە، لەم مانگەدا زیاتر لە 97٪ی ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگە لە ڕێگەی پڕۆژەی هەژماری من هاوكاریی هاوپەیمانان وەردەگرن، ئەوانەی تریش لە رێگەی سیستمی بانكیەوە وەریدەگرن.


وشە - سه‌رخێڵ هاشم