بەهۆی بارینی بەفرێكی زۆر، داوا لە هاووڵاتییان و گەشتیاران دەكرێت ئەگەر زۆر پێویست نەبێت ئەو رێگایە بەكارنەهێنن.
ئەمڕۆ چوارشەم 14ـی كانوونی دووەم، سیروان حوسێن گوتەبێژی دەروازی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، بە "وشە"ـی راگەیاند، بەهۆی بارینی بەفرێكی زۆر و بەردەوامی بارینی بەفر و سەختی ڕێگاكان و نالەباری كەشوهەوا ئەگەر پێویست نەبوو ئەو رێگایە بەكارمەهێنن.
زیاتر گوتی، داوا لە تەواوی گەشتیاران و هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان و عێراق و ئێران دەكەین ئەگەر زۆر ناچار نەبن بۆ هاتوچۆ سەردانی دەروازەكەمان نەكەن.
باسی لەوەش كرد، دوای باشبوونی رێگاكە خۆمان ئاگاداری هاووڵاتییان دەكەینەوە لەبەكارهێنانی ئەو رێگایە.
بەهۆی بارینی بەفرێكی زۆر لە دوێنێ و شەوی رابردوو كە پێشبینی بارینی زیاتر لە نیو مەتر دەكرێت، تەواوی ئەو رێگایە ئێستە ئاستەنگی بۆ دروست بووە.