دابەشكردنی بەشەخۆراكێكی نوێ‌ دەست پێ‌ دەكات

:: AM:10:15:14/01/2026 ‌
دابەشكردنی بەشەخۆراكی مانگی هەشت راگەیەندرا، بریكارەكانی خۆراك ئاگادار دەكرێنەوە سەردانی بەرێوەبەرایەتی دابەشكردنی خۆراك بكەن بۆ وەرگرتنی لیستی بریكاری.

ئەمڕۆ چوارشەم 14ـی كانوونی دووەم، دلێر عەبدولواحید بەرێوەبەری بازرگانی كەلوپەلی خۆراكی هەولێر، بە "وشە"ـی راگەیاند، بەمەبەستی دابـەشكردنی بەشەخۆراكێكی نوێ كە سەبەتەی مانگی هەشتی ساڵی رابردووە ئامادەكارییەكان دەستی پێ‌ كرد.

زیاتر گوتی، وەكو بەرێوەبەرایەتی بازرگانی كەلوپەلی خۆراكی هەولێر ئاگاداری ئەو بریكارەكان دەكەینەوە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی كەلوپەلی خۆراكـی هەولێر بكەن   بـۆ وەرگرتنەوەی لیستی بریكاری خـۆراك و پێشكەش كردنی پارەی لیستی بریكاری. 

باسی لەوەش كرد، مادە خۆراكییەكان پێكهاتوون لە زەیت، شەكر، برنج، نیسك، ئارینۆك و دۆشاوی تەماتە، هەروەها بۆ وەرگرتنەوەی لیستی بریكاری خۆراك و شێوازی پارەدان، دەبێ ڤیزە كارتی بانكی ( جنوب ئیسلامی ) هەبێت، بۆیە هەر بریكارێك پێشەكی پارە پێشكەش نەكات و لیستی بریكاری نەباتەوە بەشەخۆراكی بۆ ناچێت .  



وشە - رامیار جەواد