وەزارەتی ناوخۆ بڕیارێكی نوێی لەبارەی ئۆتۆمبێل دا

:: PM:12:39:14/01/2026 ‌
وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی تابلۆكردنی ئۆتۆمبێلی ژمارە كاتی بڕیارێكی نوێی داوە ئەویش درێژكردنەوەی ئەو ماوەیە لە 60 رۆژ بۆ 90 رۆژ.

ئەمڕۆ چوارشەم 14ـی كانوونی دووەم، لە راگەیەندراوێكی هاتوچۆی سلێمانی هاتووە، ئاگاداریی كڕیارانی ئۆتۆمبێلی ژمارە كاتی دەكەینەوەن بەپێی بە ڕێنوێنیی ژمارە 14 ی  ساڵی 2025  تایبەت بە هاوردەكردن و تۆماركردنی ئۆتۆمبێل لە هەرێمی كوردستان دا كار دەكەین.

ئاماژە بەوەشكراوە، بۆ كارئاسانی زیاتری هاووڵاتییان وەزارەتی ناوخۆ ماوەی یاسایی تۆماركردنی ئۆتۆمبێلی ژمارە كاتی  بۆ هاووڵاتی درێژكردەوە لە 60 ڕۆژە وە بۆ  90 ڕۆژ.

روونكراوەتەوە، هاووڵاتی پێشتر كە ئۆتۆمبێلێكی ژمارە كاتی دەكڕی پێویست بوو ئۆتۆمبێلكەی لە ماوەی 60 ڕۆژدا تۆمار بكات بەڵام ئێستە ئەو ماوەیە درێژ كراوەتەوە  بۆ 90 ڕۆژ.

ئەوە لە كاتێكە پێشتر هاووڵاتییان گلەییان هەبوو لەو ماوەیە زۆرجار ناتوانن ئۆتۆمبێلەكەیان تابلۆ بكەن، بۆیە تووشی سزای مادی دەبنەوە كە بڕەكەی یەك ملیۆن دینار بوو.



وشە - رامیار جەواد