پرۆگرامی خوێندن كەم كرایەوە

:: PM:03:11:14/01/2026 ‌
وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری كەمكردنەوەیی تەواوی پرۆگرامی خوێندنی بۆ قوتابیانی پۆلی 12ـی ئامادەیی دا.

ئەمڕۆ چوارشەم 14ـی كانوونی دووەم، بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی پەروەردە ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی (هەولێر – سلێمانی – دهۆك – گەرمیان – هەڵەبجە – سۆران – زاخۆ – ڕاپەڕین) كراوە تێدا باس لە كەم كردنەوەی پرۆگرامی خوێندن كراوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، بە مەبەستی بەرژەوەندی قوتابیان، بڕیارماندا ئەم بابەتانەی لە خشتەی هاوپێچدا هاتووە داواكراو نەبێت بۆ تاقیكردنەوە گشتییەكانی پۆلی دوازدەی ئامادەیی لقی (زانستی و وێژەیی) و تاقیكردنەوەی نیشتمانی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی بۆ ساڵی خوێندنی (2025-2026) و ساڵانی داهاتوو تا پەرتووكی خوێندن لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی پڕۆگرامەكان و چاپەمەنییەكان ئامادە دەكرێت و گشتاندنی نوێی بۆ دەكرێت.



وشە - رامیار جەواد