ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی مەسروور بارزانی و باڵوێزی فڕەنسا لە عێراق ئاشكرا كرا

:: PM:05:17:14/01/2026 ‌
مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە پاتریك دۆرێل باڵوێزی فڕەنسا لە عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا كە یان برێم كونسوڵی گشتیی فڕەنسا لە هەرێمی كوردستان ئامادەی بوو، دۆخی گشتیی عێراق و هەوڵ و گفتوگۆی لایەنە سیاسییەكان بۆ پێكهێنانی هەردوو كابینەی نوێی حكوومەتی عێراق و حكوومەتی هەرێمی كوردستان تاوتوێ كرا.

لە بەشێكی تری كۆبوونەوەکەدا، بیروڕا لەبارەی دوایین گۆڕانكاری و پەرەسەندنەكانی دۆخی ناوچەكە، ئاڵوگۆڕ كرا.


وشە - سه‌رخێڵ هاشم