نوێنەری دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا، زانیارییەكی نوێی خستەڕوو ڕای گەیاند، كە پێداچوونەوەی گشتگیر بۆ سەرجەم مامەڵە داراییە گوماناوییەكانی ناو عێراق دەكەن و سزای نوێ بەڕێوەیە.
ئەمڕۆ پێنجشەم 15ـی كانوونی دووەم، مارك ساڤایا نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا بۆ عێراق لەهەژمارەكەی خۆی لەتۆڕی ئێكس دەڵێت، لەگەڵ وەزارەتی گەنجینە و نووسینگەی كۆنترۆڵكردنی سەرمایە بیانییەكان ڕێككەوتوون لەسەر ئەنجامدانی پێداچوونەوەیەكی گشتگیر بۆ سەرجەم مامەڵە داراییە گوماناوییەكانی ناو عێراق.
لە پەیامەكەی دەڵێت، سزای نوێ بەڕێوەیە و ئەم ڕێكارانە ئەو تۆڕ و لایەنانە دەكەینە ئامانج كە تێوەگلاون لە قاچاخچێتی، سپیكردنەوەی پارە و دابینكردنی بودجە بۆ چالاكییە تیرۆریستییەكان.
ئاماژە بەوەش دەكات، ئەو سزایە بۆ ئەوەیە، تا یەكپارچەیی سیستەمی دارایی و دەسەڵاتی دەوڵەت بپارێزرێت.