كەمال محەمەد: تا مانگی دوو هەموو خەڵكی هەرێمی كوردستان كارەبایان دەبێتە 24 سەعاتی

:: AM:09:13:15/01/2026 ‌
وەزیری كارەبای هەرێمی كوردستان رای گەیاند، ئێستە 75% خەڵكی هەرێمی كوردستان كارەبایان 24 سەعاتییە، 25% دانیشتوانیش تەنیا هەشت سەعات كارەبایان هەیە.

كەمال محەمەد وەزیری كارەبا و سامانە سرووشتییەكان رای گەیاند، بریاربوو تا كۆتایی ساڵی 2026 هەموو هاوشانی هەرێمی كوردستان كارەبای 24 سەعاتی هەبێت، بەڵام بەداخەوە بەهۆی كێشەی زۆری گواستنەوە و بەستنی هێڵەكان پێكەوە نەتوانرا لەو بەروارە هەموو كوردستان كارەباكەی بكرێتە 24 سەعاتی.

وەزیری كارەبا ئەوەشی گوت، ئێستە 75% خەڵكی هەریمی كوردستان كارەبای 24 سەعاتیان هەیە و كارەباكەیان نابڕێت و كەوتوونەتە ناو سیستم و هیچ كێشەیەكیان نەماوە.

باسی لەوەش كرد، هێشتا 25%  هاوبەشی كارەبا تەنیا هەشت سەعات كارەبایان هەیە، بەڵام دڵنیای دەدەن تا كۆتای مانگی دوو سەد لەسەدی هاوبەشی كارەبا لە هەرێمی كوردستان كارەباكەیان دەبیتە 24 سەعاتی و كێشەی كارەبا بەتەواوی چارەسەر دەكرێت.



وشە - سۆران عەزیز