جووتیارانی هەرێمی كوردستان حساب بانكییان بۆ دەكرێتەوە، "وشە" ناوی ئەو شوێنانە بڵاو دەكاتەوە كە پێویستە جووتیاران سەردانی بكەن.
ئەمڕۆ پێنجشەم 15ـی كانوونی دووەم، شێروان جەبار ئەندامی كۆمەڵەی جووتیارانی كوردستان، بە "وشە"ـی راگەیاند، دروستكردنی ژمارە بانكی بۆ جووتیاران كارێكی گرنگە.
زیاتر گوتی، ئێستە كۆمەڵێك شوێن دیاری كراوە جووتیاران دەتوانن سەردانی بكەن بۆ ئەوەی هەژماری بانكی تێدا دروست بكەن.
روونی كردەوە، ئەو جووتیارانەی كە زەویەكانیان بە گەنم دەچێنن هەژماری بانكیان بۆ دروست دەكرێت تا لەكاتی تەسلیمكردنی گەنم پارەكەكە بچێتە سەر حسابەكانیان.
دەشڵێت، بەپێی ئەم نوسراوەی ئاراستەی گشت بەڕێوبەرایەتی و بەشەكان كشتوكاڵیەكان كراوە لەقەزا و ناحیەكان داوا دەكات جووتیاران بۆ خۆتۆماركردنی ڕەسید " UPN " لەگەڵ خۆیان بەرن بۆ مامەڵەی دروستكردنی كارتی بانكی.