بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی بۆ 48 سەعاتی داهاتوو بڵاو کردەوە و وردەکاریی دۆخی ئاسمان، خێرایی با و پلەکانی گەرمای خستە ڕوو.
بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، بۆ ئەمڕۆ هەینی 16ی کانوونی دووەمی 2026، دۆخی کەشوهەوا بەم شێوەیە دەبێت:
کەش: ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت.
خێرایی با: لەسەرخۆ دەبێت، لە نێوان (پێنج بۆ 15) کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا.
ئاراستەی با: باکووری خۆرهەڵات دەبێت.
مەودای بینین: (هەشت بۆ 10) کیلۆمەتر دەبێت.
پلەکانی گەرما: نزیک دەبێتەوە لە تۆمارەکانی دوێنێ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ هەینی:
هەولێر: هەشت پلەی سیلیزی.
پیرمام: چوار پلەی سیلیزی.
سۆران: پێنج پلەی سیلیزی.
حاجی ئۆمەران: یەک پلەی سیلیزی.
سلێمانی: شەش پلەی سیلیزی.
چەمچەماڵ: هەشت پلەی سیلیزی.
هەڵەبجە: شەش پلەی سیلیزی.
دهۆک: هەشت پلەی سیلیزی.
زاخۆ: هەشت پلەی سیلیزی.
ئاکرێ: شەش پلەی سیلیزی.
هەروەها بۆ سبەی شەموو 17ی کانوونی دووەمی 2026، کەشناسی پێشبینییەکانی بەم شێوەیە خستووەتە ڕوو:
کەش: ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، پاشان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور.
خێرایی با: لەسەرخۆ دەبێت، لە نێوان (پێنج بۆ 15) کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا.
ئاراستەی با: باکووری خۆرهەڵات دەبێت.
مەودای بینین: (هەشت بۆ 10) کیلۆمەتر دەبێت.
پلەکانی گەرما: نزمترین بە نزمی دەمێنێتەوە، بەڵام بەرزترین کەمێک بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی شەموو:
هەولێر: نۆ پلەی سیلیزی.
پیرمام: پێنج پلەی سیلیزی.
سۆران: حەوت پلەی سیلیزی.
حاجی ئۆمەران: دوو پلەی سیلیزی.
سلێمانی: شەش پلەی سیلیزی.
چەمچەماڵ: هەشت پلەی سیلیزی.
هەڵەبجە: حەوت پلەی سیلیزی.
دهۆک: هەشت پلەی سیلیزی.
زاخۆ: هەشت پلەی سیلیزی.
ئاکرێ: هەشت پلەی سیلیزی.