به هۆى سووكایه‌تى به‌رانبه‌ر كوردى رۆژئاواى كوردستان له‌لایه‌ن وتاربێژی مزگه‌وتى به‌خته‌وه‌رى له سلێمانى، ئاسایشى شاره‌كه وتاربێژه‌كه‌ى راگرتووه، گوته‌بێژى ئاسایش ده‌ڵێ، "پیشه‌ى ئه‌ندازیاره و خۆبه‌خشانه وتاربێژى كردووه".
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 16ى كانوونى دووه‌م، له كاتى به‌ڕێوه‌چوونى وتارى نوێژى هه‌ینى له مزگه‌وتى به‌خته‌وه‌رى گه‌ڕه‌كى راپه‌ڕینى سلێمانى گرژى و ئاڵۆزى دروست بوو، چونكه وتاربێژه‌كه هه‌ندێك قسه‌ى ناشیاوى بۆ كوردانى رۆژئاواى كوردستان به‌كارهێناوه.
عه‌قید كارزان شێركۆ گوته‌بێژى ئاسایشى سلێمانى راگه‌ینراوێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه، تێیدا هاتووه، "نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە مزگەوتی بەختەوەری گەڕەکی ڕاپەڕینی شاری سلێمانی، وتاری رۆژی هەینی بووە هۆی دروستبوونی ناڕەزایی و گرژی و ئاڵۆزی لە مزگەوتەکەدا. بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی دەستبەجێ بۆ کۆتایی هێنان بەئاڵۆزییەکان وتاربێژەکەیان گواستەوە بۆ ئاسایشی سلێمانی"
گوته‌بێژى ئاسایشى ناوى وتاربێژه‌كه ده‌هێنێ و ده‌ڵێ، " (هەڤاڵ فارس مەولود) پیشەی ئەندازیارە و خۆبەخشانە وتاربێژی (مزگەوتی بەختەوەری)ە، دوای لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت ناوبراو لە وتارەکەی ئەمڕۆیدا هەندێک دەستەواژەی نەشیاوی بەرامبەر بە کوردانی ڕۆژئاوا بەکارهێناوە و ئەمەش بۆتە هۆی ناڕەزایی لای نوێژخوێنانی ئەو مزگەوتە."
هه‌ر له راگه‌ینراوه‌كه‌ى ئاسایشى سلێمانى هاتووه، "لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش تۆمەتباری ناوبراو بە ماددەی (٢٤٠)لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەی بەردەوام".