له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ى مزگه‌وتى به‌خته‌وه‌رى كه وتاربێژه‌كه هێرشى كرد بووه سه‌ر كوردى رۆژئاوا، ئه‌وقافى سلێمانى روونكردنه‌وه‌یه‌كى بڵاوكردووه‌ته‌وه تێیدا هاتووه هیچ مامۆستایه‌ك بۆى نییه له حه‌ره‌مى مزگه‌وت هێرش بكاته سه‌ر كه‌س و لایه‌نێك ، لێكۆڵینه‌وه‌يش له رووداوه‌كه ده‌كه‌ین".
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 16ى له كاتى وتارى هه‌ینى له مزگه‌وتى به‌خته‌وه‌رى گه‌ڕه‌كى راپه‌ڕینى شارى سلێمانى، وتارخوێنى مزگه‌وته‌كه كه ناوى هه‌ڤاڵ فارسه و له‌لایه‌ن ئاسایشى سلێمانییه‌وه دواى رووداوه‌كه گیراوه، له وتاره‌كه‌ى قسه‌ى نه‌شیاوى به كوردانى رۆژئاوا گوت و ئه‌مه‌یش ناڕه‌زایى خه‌ڵكى لێكه‌وته‌وه و گرژیی كه‌وته مزگه‌وته‌كه.
ئاسایشى سلێمانى له‌سه‌ر زارى گوته‌بێژه‌كه‌ى روونكردنه‌وه‌ى داوه و ده‌ڵێ، "ئه‌و كه‌سه وتاربێژ نییه و ئه‌ندازیاره، خۆبه‌خشانه ئه‌و كاره ده‌كات" ئاسایش ئاشكرایشى كرد كه به بڕیارى دادوه‌ر وتاربێژه‌كه گیراوه و به‌گوێره‌ى ماده‌ى 240ى یاساى سزادانى عێراقى دادگایى ده‌كرێت.
دواى ئه‌مه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ئه‌وقافى سلێمانى روونكردنه‌وه‌یه‌كى بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه، "ئەمڕۆ ھەینی لە کاتی وتاری ھەینی لە مزگەوتی بەختەوەری شاری سلێمانی، بە ھۆی ھەندێ بابەتی لابەلای دەرەوەی وتار، گفتوگۆیەک لەنێوان مامۆستای وتارخوێن و نوێژخوێنانی مزگەوتەکە دروست بووە و بووەتە ھۆی نیگەرانی بەشێکی نوێژخوێنان، ئێمە لە بەرێوەبەرایەتی گشتی ئەوقاف ئەم سێ خاڵە بۆڕای گشتی دەخەینەڕوو"
ئه‌و خاڵانه‌ى ئه‌وقافى سلێمانى كه هه‌ڵوێستى خۆى تێدا ده‌رده‌خات ئه‌مانه‌ن:
یەکەم : بەپێی ڕاسپاردەکانی کۆنفرانسی ڕێکخستنی گوتاری ئاینی، ھیچ مامۆستایەکی بەڕێزی وتارخوێن نابێت (ڕاستەوخۆ یان نا راستەوخۆ )ھێرش بکاتە سەر ھیچ کەس و لایەنێک لە کاتی وتار و لەنێو حەرەمی مزگەوتدا.
دووەم : تێکدانی کەشی وتار‌و بەشێکی نوێژ خوێنان لەناو وتار بەم شێوازەی لەبڵاوکراوەکاندا تۆمارکراوە، ئارامی مزگەوتەکان تێکدەدات، کە ھیچ کەسێک ئاواتی بۆ ناخوازێت.
سێیەم : بریارماندا بە پێک‌ھێنانی لیژنەیەکی تایبەتمەند تاوەکو بگەینە دروستی بابەتەکەو لەکۆتایدا بەپێی یاسا‌و ڕێنماییەکان مامەڵە دەکەین .