دوای سەردانی بافڵ بۆ لای محەمەدی حاجی مەحموود سەرۆكی پارتی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، بافڵ داوای كرد بوو كورسییەكەی بخاتە پاڵی بۆ ئەوەی 50+1 پێكبهێنێت، بەڵام كاكە حەمە گوتی، "نییە".
ئەمڕۆ شەموو 17ـی كانوونی دووەم، بافڵ تاڵەبانی لە شاری سلێمانی سەردانی محەمەدی حاجی مەحموودی كرد، لە كۆبوونەوەی نێوانیان داوای كردبوو ئەو كورسییەی لە پەرلەمان هەیان بیخانە پاڵ ئەو بۆ ئەوەی ژمارەی كورسییەكانی زیاد بێت.
هەرچی وەڵامی كاكە حەمە بوو بۆ بافڵ ، ئەو داواكارییەك قبوڵكراو نییە و ئێمە رەتی دەكەینەوە.
بۆ پشتراستكردنەوەی ئەو هەواڵەش لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی هاوبەشدا، لەگەڵ شاسوار عەبدولواحید بافڵ تاڵەبانی رای گەیاند، كاكە حەمە ئامادە نییە بێتە ناو رێككەوتنەكەی یەكێتی و نەوەی نوێ.
ئەوە لە كاتێكە یەكگرتووی ئیسلامیش بڕیاری خۆی داوە كە حەوت كورسی خۆی بە ئۆپۆزسیۆنی دەمێنێتەوە، كۆمەڵی ئیسلامیش بەشداری پەرلەمان ناكات لە كۆی سێ پەرلەمانتاری یەكیان سوێندی خواردووە، هەڵوێستیش دوو لەت بووە.
بەم پێیەش رێككەوتنەكەی یەكێتی لەگەڵ لایەنەكان 43 كورسی تێپەڕ ناكات و ناتوانن هیچ شتێك بكەن.