دوو كێڵگەی نەوتی لەلایەن چەكدارانی سووریا دەستیان بەسەردا گیرا

:: AM:09:55:18/01/2026 ‌
دوو كێڵگەی نەوتی لەلایەن چەكدارانی سووریا دەستیان بەسەردا گیرا. شەڕیش لە چەندان ناوچە بەردەوامە و تا ئێستە دوو پرد لەسەر رووباری فورات تەقێنراونەتەوە.

ئەمڕۆ یەكشەم 18ـی كانوونی دووەم، ئاژانسی ڕۆیتەرز لە ڕێگەی سێ سەرچاوەی تەناهیی سووریا ڕای گەیاند، سوپای سووریا كێڵگەی نەوتی عومەر كە گەورەترین كێڵگەی نەوتی وڵاتەكەیە، لەگەڵ كێڵگەی گازی كۆنیكۆی لە دێرەزوور كۆنترۆڵ كرد.

ئاماژە بەوەش كراوە، لە شەڕەكانیشدا دوو پردی پەڕینەوە لەسەر رووباری فورات تەقێنراونەتەوە، هاوكات شەڕ و پێكدادان بەردەوامیی هەیە.

ئاژانسی فەرمیی سووریا (سانا) رای گەیاندووە، سوپای سووریا كەمتر لە پێنج  كیلۆمەتر لە دەروازەی رۆژئاوای شاری رەقەوە دوورە.
 
سوپای عەرەبیی سووریا كۆنترۆڵكردنی فڕۆكەخانەی سەربازیی تەبقەشی راگەیاند. هەسەدە داوای دەستوەردانی نێودەوڵەتی دەكات بۆ ئەو هێرشەی دەكرێتە سەری و رێككەوتنیش پێشێل دەكرێت.



وشە - رامیار جەواد