نیوەڕۆی ئەمڕۆ مەزڵووم عەبدی فەرماندەی هەسەدە بەیاوەری شاندێك كە تۆم باراك سەرپەرشتیی دەكات، گەیشتە دیمەشقی پایتەختی سووریا.
ئەمڕۆ یەكشەم 18ـی كانوونی دووەم، شاندێكی هەسەدە بە سەرۆكایەتیی مەزڵووم عەبدی فەرماندەی گشتیی هەسەدە گەیشتە دیمەشق.
شاندەكە لەگەڵ تۆم باراك نێردەی تایبەتی ئەمەریكایە و بڕیارە لەگەڵ ئەحمەد شەرع سەرۆك كۆماری سووریا كۆ ببنەوە.
چوونی ئەو شاندە لە كاتێكدایە ئێستە شەڕ بە درێژایی هەزار كیلۆمەتر، لە نێوان چەكدارانی سووریا و هێزە كوردییەكان بەردەوامە.
دوێنی نێردەی دۆناڵد ترەمپ و مەزڵووم عەبدی لە هەولێر لەگەڵ سەرۆك بارزانی بۆ چارەسەری كێشەكان كۆبوونەوەیان هەبوو.