وەزارەتی كارەبا: بۆ ماوەی چەند سەعاتێك كارەبا كەم دەبێتەوە

:: PM:02:59:19/01/2026 ‌
وەزارەتی كارەبای حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، بەهۆی كێشەی تەنكیكییەوە پچڕانی كارەبا لە پارێزگاكانی هەولێر و سلێمانی و دهۆك روو دەدات. 

وەزارەتەكە رای گەیاندووە، بەهۆی كێشەیەكی تەكنیكی لە هێڵەكانی گواستنەوەی گازی سرووشتی بۆ وێستگەكانی كارەبا، گرفتی پچڕانی كارەبا لە بەشێك لە پارێزگاكانی هەولێر و دهۆك و سلێمانی درووست بوو و بەشێوەكی كاتی كاریگەری لەسەر تۆڕی كارەبای نیشتیمانی دەبێت.

هەروەها دووپات لەوە كراوەتەو ەكە تیمەكانی وەزارەتی كارەبا لە چەند سەعاتی داهاتوو گرفتەكان چارەسەر دەكەن و دۆخی كارەبا ئاسایی دەبێتەوە.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم