مەسروور بارزانی: سووتەمەنی بۆ رۆژئاوا بنێرن

:: PM:01:39:22/01/2026 ‌
سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیارێكی بۆ رۆژئاوای كوردستان دا، تا كۆتایی سەرما سووتەمەنی بۆ رۆژئاوا دابین دەكات.

ئەمڕۆ پێنجشەم 22ـی كانوونی دووەم، پێشەوا هەورامانی گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، لەسەر ڕاسپاردەی مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان، لە ڕێگەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بڕی پێویست سووتەمەنی دەنێردرێتە ڕۆژئاوای كوردستان.

زیاتر گوتی، ئەم پرۆسەیە بەردەوام دەبێت تا تەواوبوونی وەرزی سەرمای ئەمساڵ.

ئەوە لە كاتێكدایە ئێستە هەرێمی كوردستان لە رێگەی هاووڵاتییان و دەزگا خێرخوازییەكان هاوكاری كوردانی رۆژئاوای كوردستان دەكات.




وشە - رامیار جەواد