مەسروور بارزانی: هەوڵی رژدمان بۆ هێنانەدی ئاشتی لە سووریا داوە

:: PM:05:47:22/01/2026 ‌
مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان، لە داڤۆس رای گەیاند، لە داڤۆس كۆبوونەوەكانمان تایبەت كردبوو بە دۆخی سووریا و لەگەڵ سەركردەكانی دنیا ئەو پرسەمان تاوتوێ‌ كردووە. 

مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا گوتی، بۆ پتەوكردنی پێوەندیی ئابووری لە داڤۆس بووین، بەڵام دۆخی سووریامان كردە بابەتی سەرەكی لە كۆبوونەوە لەگەڵ سەركردەكانی دنیا. 

هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، هەوڵی رژدمان داوە کە شەڕ بەرەو كۆتایی بڕوات و ئاشتی بێتە ئاراوە، تا رێككەوتن لەسەر ئاشتی بكرێت.

سەرۆك وەزیرانی كوردستان لەبارەی ئاگربەستی رۆژئاوای كوردستان گوتی، ئەمڕۆ كۆبوونەوەیەك لە هەولێر كراوە و رێككەوتن كراوە كە ئاگربەست بەردەوام بێت تا تێگەیشتنی دوولایەنە دێتە ئاراوە. 

هەروەها دووپاتی لەوە كردەوە، هیچ وڵاتێك لەگەڵ شەڕدا نییە، وەك ئەوەی كۆبوونەوەمان لەگەڵدا كردوون ئێستە لە هەموو شتێك گرنگتر درێژكردنەوەی ئاگربەستە. 



وشە - سه‌رخێڵ هاشم