پەیامی مەسروور بارزانی لەبارەی پێكهێنانی حكوومەتی نوێی كوردستان

:: PM:05:55:22/01/2026 ‌
مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان لە چوارچێوەی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی لە داڤۆس، سەرنجی خستە سەر پێكهێنانی حكوومەت و گوتی، دەبێت لەسەر بنەمای ئەنجامی هەڵبژاردن بێت. 

ئەمڕۆ پێنجشەم 22ی كانوونی دووەم، مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ئەنجام دا، سەرباری باسكردنی دۆخی سووریا و هەوڵەكانی بۆ بەدیهانی ئاشتی لەو وڵاتە، پرسیاری لەبارەی پێكهێنانی كابینەی 10ی حكوومەت لێ‌ كرا. 

مەسروور بارزانی لەوبارەیەوە گوتی، پارتی دیموكراتی كوردستان وەك سەرەتا ئامادەیە بۆ پێكهێنانی حكوومەتی نوێی كوردستان، بەڵام دەبێت ئەوە لەسەر بنەمای ئەنجامی هەڵبژاردن بێت و رێز لە دەنگی هاووڵاتییان بگیرێت. 

لە بەشێكی تری قسەكانیدا پێوەست بە هاوكاری مرۆیی دۆخی رۆژئاوای كوردستان ئاماژەی بە هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی كرد و گوتی، دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەرگای رۆژئاوای كوردستانی كردەوە و هاوكاری تەواوی گەیاندووە، لە داهاتوویشدا هاوكارییەكان بۆ خەڵك لەو ڕێیەوە بەردەوام دەبێت.


وشە - سه‌رخێڵ هاشم