سڵاوی شا عەبدوڵای دووەم بە مەسروور بارزانی گەیشت

:: PM:06:24:22/01/2026 ‌
مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە داڤۆس، لەگەڵ حوسەین بن عەبدوڵا، شازادەی جێنشینی ئوردن كۆبووەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا دووپات لە بەرەوپێشبردنی زیاتری پێوەندیی دۆستانە و تایبەتی نێوان هەرێمی كوردستان و شانشینی ئوردن كرا.

سەرۆكی حكوومەت سوپاسی و پێزانینی هەرێمی كوردستانی بۆ پشتگیریی بەردەوامیی شانشینی ئوردن و شا عەبدوڵای دووەم دەربڕی.

شازادەی جێنشینی ئوردن، سڵاو و ڕێزی شا عەبدوڵای دووەمی بە سەرۆكی حكوومەت گەیاند و هەموو ئامادەییەكی وڵاتەكەی بۆ پشتیوانیی هەرێمی كوردستان نیشان دا.

دۆخی گشتیی عێراق و هەوڵەكانی پێكهێنانی حكوومەتی نوێ و پێشهاتەكانی دۆخی سووریا و گرنگیی بەردەوامبوونی ئاگربەست و چارەسەركردنی كێشەكان لە ڕێگەی لەیەكتێگەیشتن و دانوستان، بەشێكی تری گفتوگۆكانی دیدارەكە بوو.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم