كوردستان و كوەیت گرنگی زیاتر بە پێوەندییەكانیان دەدەن

:: PM:07:04:22/01/2026 ‌
مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە چوارچێوەی بەشداریكردنی لە كۆڕبەندی ئابووریی جیهانی لە داڤۆس، لەگەڵ خەلیفە عەبدوڵلا عەجیل، وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی دەوڵەتی كوەیت كۆبووەوە.

بە گوێرەی راگەیەنراوێكی حكوومەت، هەردوولا دووپاتیان لە پەرەپێدانی پێوەندیی دوولایەنە لە بوارەكانی وەبەرهێنان و ئاڵوگۆڕی بازرگانی كردەوە.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم