سبەی لە تەواوی ناوەندەكانی خوێندن دەوام ئاساییە، تەنیا لە پێنجوێن كە ساردترین ناوچەی كوردستانە لە باخچەی ساوایان و قوتابخانە بنەڕەتییەكان پشووی فەرمی دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی پێنجوێن رای گەیاند، دوای راوێژ بە قایمقامی پێنجوێن و بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی، لەبارەى دەوامی ناوەندەكانی خوێندن بۆ سبەینێ یەكشەم بریاریان داوە، دەوامی سەرجەم ناوەندەكانی خوێندن لە سنوورەكە ئاسایی بێت.
روونكراوەتەوە كە سبەینێ تەنیا لە باخچەكانی منداڵان و پۆلی یەكەم تا شەشەم، لە ناوشار دەوامیان نییە و پشووە، هەروەها گوندەكانی دەوروبەری پێنجوێن و گەرمك و بۆ سەرجەم گوندەكانی تر، بەڕێوەبەری ناوەندەكانی خوێندن سەرپشك دەكەن بۆ دەوامی سبەینێ بڕیار بدەن.
ئەوە لە كاتێكدایە، هەفتەی ڕابردوو لە تەواوی هەرێمی كوردستان بەهۆی كەشوهەواوە دەوامی ناوەندەكانی خوێندن راگیرابوون.