مەسروور بارزانی و نووری مالیكی پێوەندی تەلەفۆنیان ئەنجام دا

:: PM:03:18:25/01/2026 ‌
مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە پێوەندییەكی تەلەفۆنیدا، پیرۆزبایی لە نووری مالیكی، سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا كرد، بە بۆنەی كاندیدبوونی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق.

سەرۆكی حكوومەت وێڕای پیرۆزبایی، هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لەپێناو دەستپێكردنی قۆناخێكی نوێ بۆ خزمەتكردنی گشت هاووڵاتییانی عێراق و چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و ڕێزگرتن لە قەوارەی فیدراڵیی هەرێمی كوردستان.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم