وەزارەتی كارەبا هاووڵاتییان ئاگەدار دەكاتەوە

:: PM:05:14:25/01/2026 ‌
وەزارەتی كارەبای حكوومەتی هەرێمی كوردستان راگەیەنراوێكی بڵاو كردەوە و ئاماژە بە كەمبوونەوەی كارەبا دەكەن، بەهۆی كێشەی تەكنیكی لە هێڵەكانی گواستنەوەی گازی سروشتی. 

وەزارەتەكە رای گەیاندووە، بەهۆی كێشەیەكی تەكنیكی لە هێڵەكانی گواستنەوەی گازی سروشتی بۆ وێستگەكانی كارەبا، گرفتی پچڕانی كارەبا لە بەشێك لە پارێزگاكانی هەولێر، دهۆك و سلێمانی دروست بووە و بەشێوەكی كاتی كاریگەری لەسەر تۆڕی كارەبای نیشتمانی دەبێت.

هەروەها ئاماژە بۆ ئەوە كراوە، تیمەكانی وەزارەتی كارەبا لە چەند سەعاتی داهاتوودا گرفتەكان چارەسەر دەكەن و دۆخی كارەبا ئاسایی دەبێتەوە.


وشە - سه‌رخێڵ هاشم