ناوەڕۆكی پێوەندیی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆك بارزانی و نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمەریكا بۆ سووریا بڵاو كرایەوە.
بارەگای بارزانی بڵاوی كردەوە كە پێوەندییەكی تەلەفۆنی لە نێوان سەرۆك بارزانی و تۆم باراك نێردەی تایبەتی سەرۆك ترەمپ بۆ كاروباری سووریا ئەنجام درا.
لە پێوەندییە تەلەفۆنییەكەدا بارودۆخ و دوایین پێشهاتەكانی ناوچەكە بە گشتی و سووریا بە تایبەتی تاوتوێ كرا و هەردوولا دووپاتیان لە گرنگیی بەردەوامی و پاراستنی ئەو ئاگربەستە كردەوە كە لەنێوان هەسەدە و هێزەكانی حكوومەتی سووریا لەئارادایە.
هەروەها ڕۆشنایی خرایە سەر گرنگیی بابەتی گەیاندنی هاوكارییە مرۆییەكان بۆ ڕۆژئاوا و بە تایبەت كۆبانێ و دڵنیابوونەوە لە بەردەوامیی گەیاندنی ئەو هاوكارییانە.