وەزیری پەروەردە: وەک هێمای نیشتمانپەروەری وێنەی دوو منداڵەكە لەسەر کتێبەکان چاپ دەکەین

:: PM:09:23:29/01/2026 ‌
ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاری دا وێنەی دوو منداڵ کە بوونەتە هێمای نیشتمانپەروەری، بۆ ساڵی داهاتوو لەسەر بەرگی کتێبەکانی خوێندن چاپ بکرێن.

ئەمڕۆ پێنجشەم 29ی کانوونی دووەمی 2026، ئالان حەمە سەعید لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاشکرای کرد، بڕیارمان دا وێنەی ئەو دوو منداڵەی کە هێمای ئاستێکی بەرزی نیشتمانپەروەری و خۆشەویستیی کوردستانن، بخەینە سەر بەرگی کتێبەکانی خوێندن.

بەپێی بڕیارەکە، وێنەی منداڵێکی خاوەن پێداویستیی تایبەت لە هەولێر، دەخرێتە سەر بەرگی کتێبی کوردیی پۆلی شەشەمی بنەڕەتی، هەروەها وێنەی منداڵێکی تەمەن دوو ساڵ و سێ مانگ لە سلێمانی، دەخرێتە سەر بەرگی کتێبی کوردیی پۆلی یەکەمی بنەڕەتی.

وەزیری پەروەردە هۆکاری بڕیارەکەی ڕوون کردووەتەوە و دەڵێت، ئەم بابەتە مانایەکی قووڵی هەیە لەسەر پەروەردەکردنی نیشتمانیانەی نەوە دوای نەوە.


وشە - پۆڵا مەحموود