هەوڵەكانی سەرۆك بارزانی بۆ هێنانە كایەی ئاشتی و راگرتنی شەڕ لە سووریا، رێگەخۆشكەر بوو كە لە ئەنجامدا رێككەوتنێك بۆ پاراستنی كوردان بێتە كایەوە.
لەگەڵ دەستپێكردنی شەڕ لە سووریا لە شەشی كانوونی دووەمی ئەمساڵەوە، سەرۆك بارزانی كەوتە هەوڵ بۆ راگرتنی و پاراستنی كورد، ئەوەیش هۆكار بوو كە لەسەر مێزی گفتوگۆ لە بارەگای بارزانی، مەزڵووم عەبدی و تۆم باراكی نوێنەری ترەمپی كۆ كردەوە.
ئەوە یەكەم كۆبوونەوەی ئاشكرابوو بۆ ئەو كارە كە تێیدا مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان ئامادە بوو، كە بەشێكی زۆری هەوڵەكانی لە ماوەی رابردوو بۆ ئاشتی هێنایە كایەوە. جیا لەوەی كە دەزگای خێرخوازیی بارزانی راسپارد فریای كورد لە رۆژئاوای كوردستان بكەون.
دەرگا بە دەرگا گەڕانی سەرۆك بارزانی لە ئیتاڵیا و كۆبوونەوەی لەگەڵ پاپای فاتیكان راستییەكی تر بوون كە پێشانی وڵاتانی دا، هێشتا كورد خاوەنی هەیە كە سەرۆك بارزانییە.
هەموو ئەو هەوڵ و هەنگاوانەی سەرۆك بارزانی و مەسروور بارزانی لە ماوەی رابردوودا دایان، ئەنجامەكەی بە پاراستنی كورد و دوورخستنەوەی شار هاتە كایەوە.
سەرۆك بارزانی وەك فریادڕەسیی كورد لە مێژوودا ناوی دەنووسرێتەوە، چاودێران دەڵێن، سەرۆك بارزانی مێژوویەكی تری لە پاراستن و یەكخستنی كورد هێنایە كایەوە، وەك پێشانی ئەمەریكا و وڵاتانی تری دا كە گەلەكەی تەنیا لەگەڵ ئاشتیدایە.
ئامانج عەلی خۆشناو چاودێری سیاسی رای دەگەیەنێت، هەوڵەكانی سەرۆك بۆ رێككەوتن و پاراستنی كورد لە تەواوی كوردستان، ئومێدبەخشە و هیوایەكە بۆ كورد گەڕاوەتەوە.
پێشی وایە كە ئەو هەوڵانەی سەرۆك بارزانی و مەسروور بارزانی، رێگەخۆشكەر بوون بۆ هێنانەدی رێككەوتن لە نێوان حكوومەتی كاتی سووریا و هەسەدە كە لە كۆتاییدا ئامانجەكەی پاراستنی كوردە.