مەسروور بارزانی بەشداریی لووتكەی حكوومەتەكان لە دوبەی دەكات

:: AM:10:29:02/02/2026 ‌
بە سەرۆكایەتیی مەسروور بارزانی، شاندێكی باڵای كوردستان لە دوبەی بەشداریی لووتكەی حكوومەتەكان دەكات، كە تێیدا زیاتر لە 150 حكوومەتی وڵاتان و زیاتر لە 500 وەزیر بەشداریی تێدا دەكەن.

بڕیارە سبەی سێشەم سێی شوبات، مەسروور بارزانی و شاندێكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بەشداریی لووتكەكە بكەن، لووتكەكە لە سێـی شوبات، لە دوبەی بە بەشداریی دەیان سەركردەی وڵاتان بەڕێوە دەچێت و بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

بەپێی بەرنامەی لووتكەكە، سەرۆك وەزیرانی كوردستان لە لووتكەكە قسە دەكات و دیداری لەگەڵ سەرۆكی وڵاتان و سەركردەكانی دنیا دەبێت. 

بە دروشمی دیدگەی حكوومەتەكانی داهاتوو، بڕیارە ڕۆژی سێـی شوبات، لە دوبەی لووتكەی جیهانیی حكوومەتەكان WGS، بە بەشداریی دەیان سەركردەی وڵاتان بەڕێوە بچێت و بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

دامەزراوەی لووتكەی جیهانی حكوومەتەكان كە بەرنامەی كاری لووتكەكە بەڕێوە دەبات ئاشكرای كرد، بڕیارە زیاتر لە 60 سەرۆك و نوێنەرانی 150 حكوومەت و زیاتر لە 500 وەزیر ئامادەی لووتكەكە بن، هەروەها كۆمەڵێك لە گەورە بیرمەند و شارەزایانی جیهانی بەشدار دەبن.

بەرنامەی لووتكەكە زیاتر لە 450  گفتوگۆ و 25 كۆڕبەندی جیهانی، لەناویاندا كۆڕبەندی ژیریی دەستكرد، كۆڕبەندی دارایی گشتیی وڵاتانی عەرەبی و كۆبوونەوەكانی گرووپی "بریكس" لەخۆ دەگرێت.




وشە - سۆران عەزیز